AP ١٤٠١ ڕەشەمە ٧ ١٤:٤٤

وەزیری دەرەوەی ئێران:

دەستێوەردانی سەربازی، شەڕ و تیرۆریزم ، پاراستنی ژینگەی خستۆتە پەراوێز

دەستێوەردانی سەربازی، شەڕ و تیرۆریزم ، پاراستنی ژینگەی خستۆتە پەراوێز

وەزیری دەرەوەی ئێران وتی: دەستێوەردانی سەربازی، شەڕ و تیرۆریزم ، پاراستنی ژینگەی خستۆتە پەراوێز و بۆتە هۆی لەناوچوونی ژێرخانەکان.

بە پێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، حسێن ئەمیر عەبدوڵاهیان وەزیری دەرەوەی ئێران پەیامێکی بۆ کۆڕبەندی نەتەوەیی دیپلۆماسی ژینگە پارێزیی نارد.

لەو پەیامەدا هاتووە: دەستێوەردانی سەربازی ، شەڕ و تیرۆریزم سێ گۆشەیەکی نگریسیان پێکهێناوە کە سەرەڕای هەموو ئاسەوارە وێرانکەرەکەی، تێکدانی بەرفراوانی ژینگە و لەناوبردنی ژێرخانەکانی بە دواوە بووە.

دەستێوەردانی مرۆڤی لە گەڕانی سروشتیی ژینگە و تێکدانی بەرفراوانی، لەوانە بەڕێوەبەرایەتی نالەباری سەرچاوەگەلی ئاوی، سەرچاوەی وزە و تێکدانی خاک بوونەتە هۆی ئەوە تا گەشە و ئاسایشی کۆمەڵگاکان بەرەورووی نیگەرانی بەپەلە و راستەقینە ببنەوە.

ئەمیر عەبدوڵاهیان راشیگەیاند: دەستێوەردانی بیانی، دیاردەی تیرۆریزم و نائەمنی نانەوە لە هەندێ وڵاتی ناوچەکە هەموو سەرچاوەکانی ئەم وڵاتانەی بۆخۆی راکێشاوە و لە رۆژاوای ئاسیا ، شەڕەکان و قەیرانەکانی چەند دەیەی رابردوو بووەتە هۆی لاواز بوونی ژێرخانەکانی هاوکاریی پاراستنی ژینگە.

News ID 45222

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha